به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، دوای ئه‌وه‌ى تیمه‌كانمان ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونى رووداوی دزی كردن له‌عه‌نكاوه ، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوه‌كه کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات
ڕائید باساك فه‌ره‌ج ڕه‌حیم بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند ، دوای ئه‌وه‌ى ئاگادار كراینه‌وه به‌بونى ڕووداوی ڕفاندنى جانتای ئافره‌تان ، زانیاری و لێكۆڵینه‌وه ورد ده‌ستپێكرا و توانرا ناسنامه‌ى تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێت و ده‌ستگیر بكرێن
راشیدهگهێنێت ، تۆمەتباران بە ناوی (م.هـ.م)، تەمەن (16 ) ساڵ، (ح.ر.د.)، تەمەن(24) ساڵن، دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە ڕفاندنی جانتای ئافرەتان و دزینی کەلوپەلی نێو جانتاکان کە بریتی بوون لە بڕێکی زۆر پارە و 4مۆبایل و4 تاک بازن لە عەنکاوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت له‌ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاردرا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (446) لە ی.س.ع
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.