كونسوڵی گشتیی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كرد
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كونسوڵی گشتى وڵاتى ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان
خۆشحاڵم، كه به‌و په‌ڕی گوزارشته‌كانی پیرۆزبایی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان بكه‌م، بۆ ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی به ئێوه به‌خشرا و پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقتان وه‌رگرت. پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه گرنگه‌ی كه پێتان درا و ئێوه شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ن. له خوای گه‌وره داواكارم هه‌نگاوه‌كانتان خێر و خۆشی بن و خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رتان بێت بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گرنگه. هه‌روه‌ها سه‌رتان بخات له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌تان و به‌دیهێنانی روانگه و به‌رنامه‌تان له پێناو خزمه‌تكردنی هه‌رێم. هه‌روه‌ها هیوادارم خوای گه‌وره ته‌ندرووستی باشتان پێ ببه‌خشێت و دووباره پیرۆزه.
هه‌یسه‌م ئه‌بولفول
كونسوڵی ئوردن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.