هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند" ئه‌ڵمانیا وه‌كو هاوبه‌شێكی جێگه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لە په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی هایكۆ ماسدا هاتووە "زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه".
هەروەها دەڵێت" هه‌ڵبژاردنی ئێوه و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، مه‌رجی گرنگن بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به تایبه‌ت له بواری ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر پێشهاتە هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دووپاتی كردووەتەوە "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌كو هاوبه‌شێكی جێگه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.