Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 13:10

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات

ناوبراو جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 11/7/2019، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک وەزیرانی لوبنان وێڕای پیرۆزبایی، ئومێدی سەرکەرتنی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست. هاوکات جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.