سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان.
لە پەیامێکدا، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەکات و دەڵێت "بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، ئومێد دەخوازم لەو ئەرکە نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیش لە هەرێمی کوردستان پەیوندییەکی بەهێز و تۆکمە بێت".
لە پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتویهتى" ئومێددەخوازم بتوانین بەیەکەوە باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەین".
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە وەزیری هەرێم، پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا و د. رێواز فایەق بە دەنگی 72 پەرلەمانتار بووە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.