له پهیامێكدا سهرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستهی كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد كه ئهمه دهقهكهیهتی...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان.
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە رێكهوتی 11-7-2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم.
مسعود بارزانی.
12-7-2019

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.