نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنی كوردستانی سووریا ئیدانه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ هه‌رسێ شاری قامیشلۆ و عه‌فرین و حه‌سه‌كه‌ی له كوردستانی سووریای كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا زیاتر له 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیکه‌ی 70 که‌سیش بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.