له رووداوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردا ئافره‌تێكی میسری له پارێزگای شه‌رقیه له باكووری ئه‌و وڵاته، له‌نێو گۆڕه‌كه‌یدا هێنرایه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی رۆژێك بوو به‌خاك سپێردرابوو.
خانه‌واده‌ی ئافره‌ته‌كه ئه‌و كاته هه‌ستیان كردووه كه كچه‌كه‌یان زیندووه، كه رۆژی دواتر چوونه‌ته سهرگۆڕهكهی و گوێیان له هاوارێك بووه ، بۆیه ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه كردووه‌و كچه‌كه‌یان به زیندوویی له‌نێو گۆڕه‌كه‌دا ده‌رهێناوه، به‌ڵام خۆشییهكه زۆری نهخایاندووهو دوای 10 خولهك ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌مباره‌یه‌وه خانه‌واده‌ی ئافره‌ته‌كه به‌مشێوه‌یه رووداوه‌كه ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن: كچه‌كه‌مان به‌هۆی وه‌ستانی جگه‌ری تووشی له‌هۆش چوون هاتبوو، به‌ڵام كاتێك پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ناقوس-ی گشتی پشكنینیان بۆ كرد، گوتیان ئه‌مه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئێمه‌ش له گۆڕستانی خانه‌واده‌كه‌مان به‌خاكمان سپارد، به‌ڵام دواتر روون بۆوه كه كچه‌كه‌مان نه‌مردبوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.