ئەندرو پیک جێگری یاریدەرەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق وئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکومەت خواست .
جێگری یاریدەرەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری بۆ پێشمەرگە وپتەوکردنی پەیوندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.