لەمیانی کۆبوونەوەیەکی فەرمی سەرکردایەتی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیای فیدڕاڵدا داوایان لێکراوە پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان و حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستاندا بکەن.
فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپایە و بەسەرۆکایەتی شاندێکی لاوانی ئەوڕوپا چەند دیدارێکی فەرمی لە مۆسکدا ئەنجامداوە ، ئەمجارە شاندەکەی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە ، فەلاح حەسەن دەڵێت من وەکو کوردێک داوای پشتگیرم لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کرد و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی و حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان دەربڕی ، ھەروەھا پەیمانیان پێداین کە پشتگیری لەھەرێمی کوردستان و حکومەتەکەیدا بکەن.
شایەنی باسە ناوبراو لەھەمان کاتدا نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانەو بۆ چەندین دیداری فەرمی سەردانی مۆسکۆی کردووە.

دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.