حكوومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر فرۆشتنی حه‌وت كۆپته‌ری جۆری MH-60R و كه‌لوپه‌له‌كانیان به یۆنان كه به‌هاكه‌ی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاره.
ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له میانی فرۆشتنی ئامێری سه‌ربازی به ده‌ره‌وه، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر فرۆشتنی حه‌وت كۆپته‌ری جۆری MH-60R فره ئامانج و كه‌لوپه‌له‌كانیان به یۆنان كه به‌هاكه‌ی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره له ئاستێكی به‌رزتر سوود به ئامانجه‌كانی ناتۆ ده‌گه‌یه‌نێ له یۆنان و هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێ له‌سه‌ر هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م كۆپته‌رانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Lockheed Martin به‌رهه‌م هێنراون. بۆ ده‌ستكردن به تاوتوێكردنی فرۆشتنی كۆپته‌ره‌كان پێویسته كۆنگرێس له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا هیچ جۆره لارییه‌كی نه‌بێ له‌و بڕیاره. دوای ئه‌و كاته ئه‌مریكا به پێشكه‌شكردنی نامه‌ی داواكاری به یۆنان پرۆسه‌ی تاوتوێكردنی فرۆشتنی كۆپته‌ره‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.