دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی
بارسێلۆنا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌تی گریزمانی بڵاوكردهوهو ئاشكرای كرد كه ئه‌م یاریزانه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار په‌یوه‌ندی به یانه كاتالۆنیه‌كه كردووه‌و بڕی هه‌شتسه‌د ملیۆن یۆرۆش وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه دیاریكراوه
هه‌روه‌ها پارێزه‌ری تایبه‌تی گریزمان چووه باره‌گای یه‌كگرتووی خولی ئیسپانیا بۆ پێدانی بڕی سه‌دوبیست ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه ئه‌مه‌ش بڕی مه‌رجی سزادانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆخی بلانكۆس، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا،به‌یانی یه‌كشه‌ممه، بارسێلۆنا به‌فه‌رمی گریزمانی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان ده‌كات و بۆ ڕۆژی دواتریش ئه‌م هێرشبه‌ره په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌ی مه‌شقی تیپه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.