یانه‌ی یوڤێنتوس له‌گه‌ڵ ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسترام گه‌یشته ڕێككه‌وتن و یاریزانه‌كه به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یوڤێ ده‌كات
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیداره‌ی بیانكۆنێری له نزیكترن ده‌رفه‌تدا دی لیخت پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌ران بكات تا فریای په‌یوه‌ندیكردنی به كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاری یوڤێ له كیشوه‌ری ئاسیا بكه‌وێت، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیتاڵیا ئه‌م به‌رگریكاره به گرێبه‌ستێك به بڕی حه‌فتا ملیۆن یۆرۆ ده‌چێته ڕیزی خانمه پیرهكهو مووچه‌ی ساڵانه‌شی له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی نۆ ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، دی لیختی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ یه‌كێك بوو له ناوه دیاره‌كانی مێركاتۆی هاوینه كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بایرن میونشن و مانچسته‌رسیتی و مانچسته‌ریونایتدو بارسێلۆناو پاریس سانجێرمان به‌گوڕوتینه‌وه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یان ده‌دا، تا دواجار یوڤێنتوس گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌و توانی ئه‌م به‌رگریكاره لاوه بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.