رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ینی دوای ته‌مه‌نێكی پڕ له زانست كه خزمه‌تگوزارییه‌كی نایابی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد، رێگاخۆشكه‌ری داهێنانی كۆمپیوته‌ری كه‌سێتی و پاسۆرد كۆچی دوایكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، فرناندۆ كارباتۆ، له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له خانوویه‌كی سه‌رپه‌رشتیاریی كۆچی دواییكرد. كارباتۆ، یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه یاریده‌ده‌ر بووه بۆ داهێنانی كۆمپیوته‌ر له ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌وه‌ی پێده‌گوترێت "به‌شداریكردنی ماوه‌یی یان كاتی" له كۆمپیوته‌ر، ئه‌م داهێنانه بۆ ئه‌وه سه‌رده‌مه خۆی بۆخۆی رووداوێكی گه‌وره بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
فرناندۆ كارباتۆ، له مانگی ته‌مووزی ساڵی 1926 له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له‌دایكبوو و، له‌ساڵی 1943 چووه "زانكۆی كالیفۆڕنیا لۆس ئه‌نجلۆس" بۆ خوێندن و، له‌كاتی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌م بانگهێشتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كرا وه‌ك شاره‌زا له‌بواری ته‌كنیك.
كارباتۆ، له‌ساڵی 1946 ریزه‌كانی هێزی ده‌ریایی جێهێشت، پاشان چووه په‌یمانگای كالیفۆڕنیا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له فیزیا به‌ده‌ستهێنا، پاشان چووه په‌یمانگای ماساشۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا.
كارباتۆ، پله‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا، ناوبراو سه‌رنجی ده‌سخسته‌سه‌ر فیزیای ته‌نۆلچكه‌ی و، ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌ی و هه‌ژماركردنه زۆری ده‌ویست بۆیه پێویستی به كۆمپیوته‌ر بوو و بیری له داهێنانی كرده‌وه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.