Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 14:50

هاوڵاتیه‌کى به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى به‌ 2 کیلۆ ماددەی هۆشبەره‌وه‌ دەستگیرکرا

لە جۆری شیشە
کوردستان TV
100%


رۆژی هەینی 12 ى 7 ى 2019  کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانیان دەست بەسەر دوو کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "شیشە"دا بگرن و تاوانبارەکەش دەستگیر بکەن.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ کوردستان تیڤی ناردووە، ڕایدەگەیەنێ: دوێنێ هەینی لەلایەن ھاووڵاتییەکی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی دەیویست بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو ماددە هۆشبەرە بگەیەنێتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگاوە دەستگیر کرا و ڕادەستی یاسا کرا.

ڕاشیدەگەیەنن ئەفسەران و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرکدان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی تاوانبارەکە هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانیە و لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی سنوورەکە دەستگیرکراوە.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.