به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا ده‌گرن و له‌ناویشی ده‌به‌ن.
به‌هۆی هه‌بوونی دوو به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچون، لیژنه‌ی سێی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (120) سه‌تڵ زه‌یتونی فرێشدا ده‌گرێت كه فرۆشتنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌یه‌ك بهروار زیاتری به‌سه‌ره‌وه‌یه رێگه‌پێدراو نییه.
به‌پێی رێنماییه‌كان ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه لهقتونراوانهی هاورده ده‌كرێن پێویسته به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بن، یه‌كێكیش له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌بوونی یه‌ك لیبڵه كه ته‌واوی زانیاری شمه‌كه‌كه له‌خۆبگرێت به مێژووی دروستكردن و كاتی به‌سه‌رچونیه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت.
بڕی ئه‌و زه‌یتونه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه یه‌ك تۆن و (200) كیلۆگرامه، بۆ دڵنیابوونه‌وه له نه‌شیاوی بۆ خواردن نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه.
به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌روه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.