تانكه‌رێكی ئێرانی، كه نه‌وتی ره‌شی باركردووه، له رێگه‌ی كانی ماران (زار گه‌لی – سۆران)، وه‌رگه‌ڕا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتووچۆی سۆران، رووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جگه له زیانی ماددییش، هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.
نه‌وتی ڕه‌شی تانكه‌ره‌كه‌ش، كه به‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا رژاوه، گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران درووست كردووه و ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران، گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له سۆران رایگه‌یاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی، به هاوكاری پۆلیسی هاتووچۆ، له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و شاره‌وانی سۆرانیش له رێگه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه.
هاتووچۆی سۆرانیش داوا له شۆفێران ده‌كات، له‌و شوێنه خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.