به‌رێوه‌به‌ری سایلوی هه‌ولێر رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو جووتیاران ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه كشتوكاڵییه‌كان بۆیان دیاری كراوه بیهێننه سایلوی هه‌ولێر به‌بێ هیچ زیادكردنێك.
ئیبراهیم عه‌بدول به‌رێوه‌به‌ری سایلوی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو جووتیاران ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه كشتوكاڵییه‌كان بۆیان دیاری كراوه بیهێننه سایلوی هه‌ولێر به بێ هیچ زیادكردنێك و له‌ئه‌گه‌ری زیادبوونیشدا ئه‌و بڕه گه‌نمه له جوتیار وه‌رناگرین، چونكه هه‌ر جووتیارێك زانیاری هه‌یه كه ده‌بێت چه‌ند تۆن گه‌نم بهێنێته سایلۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له پازده پارێزگای عێراق، جووتیاران ده‌توانن له‌سه‌دا ده‌ی گه‌نمی زیاده پێشكه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بره‌ی بۆیان دیاری كراوه، به‌ڵام به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌م بڕیاره پارێزگای هه‌ولێر ناگرێته‌وه بۆیه ئاگاداری سه‌رجه‌م جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه هیچ بره گه‌نمێكی زیاده وه‌رناگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.