Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:39

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

بۆ بەشداریی کردن لە کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان
کوردستان TV
#11
100%


میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە؛ محەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ دەگاتە ئەمەریکا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ شەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە ئەمەریکا بۆ بەشداریی کردن لە کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سەردانەکەی زەریف بۆ بەشداریی کردنە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئاماژەی بەوەکرد؛ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی نیویۆرک، محەمەد جەواد زەریف لە ئەمەریکاوە دەچێتە ڤەنزوێلا بۆ بەشداریی کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بێلایەن و دواتر کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا و دواتر سەردانی نیکاراگوا و بۆلیڤیا دەکات لە ئەمەریکای باشوور.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، ناکۆکیە دیپلۆماسیەکانی نێوان واشنتن تاران لە ئێستادا لەو پەڕی به‌رزیدایه‌ بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران و سەپاندنی سزای ئابووری به‌رده‌وام لەسەر تاران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.