Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:41

پرسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کوردانی ئێزیدی ده‌برێته‌ په‌رله‌مانی کوردستان

فراكسیۆنی پارتی پرۆژه‌ یاسایه‌كی ئاماده‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ كاره‌ساتی شنگال نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د كوردی ئێزدیی بوونه‌ قوربانی كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی عێراق خۆیان و ‌كه‌سوكاریان قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ یاسایه‌كی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی شنگال.

کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان یەکێکە لە تاوانە گەورەکان دژ بە کورد، سەبارەت بەو پرسەش پێشنیازی یاسایەک بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکان پێشکەش کراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.