پاشنیوەرۆی دوێنێ، هەینی 12/7/2019 گربوونەوەیەکی نارەزایی لەلایەن عەرەب و هەندێک لە تورکمانەکانی شاری کەرکووک لەبەردەم بینای پارێزگای ئەو شارەدا ئەنجامدرا، ئافرهتێكی بەشداربوو له خۆپیشاندانەکە گوتی: سەدامی و بەعەسیم.
ئەمڕۆ شەممه 13ی تەمووزی 2019 سهرچاوهیهك له پۆلیسی كهركووك به میدیا عێراقیهكانی راگهیاندووه دادگای كهركووك فهرمانی دهستگیركردنی بۆ رهنا حهمید دهرچووه و هێزیكی ئهمیش چوونهته سهر ماڵهكهی، بهڵام ناوبراو له ماڵ نهبووه و ههڵاتووه.
شایهنی باسه ئەو ژنەی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاری كەركووك، دوێنێ هەینی، هوتافی بۆ سەدام حوسێنی دیكتاتۆر و حزبی بەعسی هەڵوەشاوە گوتهوه.
لای خۆشیهوه ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەسەر لیستی بەرایەتی، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک رایگەیاند: ئەوانە بەهەموو شتێک ناڕازین و تەنها دەسەڵاتی سەردەمی بەعسیان قبووڵە، بە پەروەردەیەکی بەعسیانە دەیانەوێ هەمان دەسەڵاتیان هەبێ و ئەوان داعشێکیان لە کورد پێ باشترە.
ئەحمەد عەسکەری دەشڵێت، ئەوانە لەگەڵ دیموکراسی، یاسا و دەستوور نین بەهیچ جۆرێک و دژی برایەتی و پێکەوە ژیانن. گوتیشی : ئەوانە روونە کێن و دەبێ دادگای فیدراڵ بە زووترین کات دادگای ئەوانە بکات چونکە بە ئاشکرا بانگەشە بۆ گەڕانەوەی داعش دەکەن و پێشێلی دەستور و یاسا دەکەن مافی خەڵک و نەتەوەکانی تر پێشێل دەکەن.
بەگوێرەی یاسا، حزبی بەعس و هەموو هێزێكی سیاسی یان چالاكییەك كە درووشمەكانی بەعسی تێدا بگوترێتەوە یان پیا هەڵدان بێت بەو حزبە، ئەوا قەدەغە كراوە و سزاكەشی گرتنە كە ماوەكەی لە 10 ساڵ زیاتر نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.