Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 14:50

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم: هاوڵاتیان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌کردن

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ فه‌توایه‌كی له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌  خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌كردن، چونکە ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ رابگرن و رێكاری شه‌رعی بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و هۆكارێكی ئاشكرایه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌رت و سامانی گشتی

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی حه‌واڵه‌ كردن وه‌ریده‌گرن، گه‌ر وه‌ریشیان گرت پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی خێر و چاكه‌ی گشتیدا خه‌رجی بكه‌ن. 

 داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ نووسینگانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زیادانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و داواش له‌ نووسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردنیش ده‌كەن كه‌ خۆیان و پاره‌كانیان به‌ دووربگرن له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

ده‌قی فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان : 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.