Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:19

برایانی زی زی مێژوویه‌کی فه‌رامۆشکراو

خاوه‌نی چل و،شه‌ش گۆرانی تۆماركراون
کوردستان TV
100%

له‌سه‌رده‌می خۆیاندا هونه‌رمه‌ندی زێڕین بوون ، داهێنه‌ری گروپی خێزانین ، كامگارانیش له‌وانه‌وه‌ فێر بوون ، سێ برا؟بوون ، له‌نێوان هێڵی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان و موكریان هه‌گبه‌یان پڕ كردووه‌ له‌ ئاوازی ڕه‌سه‌ن ، له‌سه‌قز ده‌ركه‌وتن و له‌ كوردستانی گه‌وره‌ ناویان ده‌ركرد ، شه‌مامه‌و خاڵ ، خه‌نه‌به‌ندان ، زۆری تر ئه‌وان پێیان ناساندین .

 كه‌م خه‌نه‌به‌ندان و ژن گواستنه‌وه‌ نیه‌ له‌ موكریان و ئه‌رده‌ڵان ئه‌وانه‌ به‌ڕێوه‌یان نه‌بردبێت ، خاوه‌نی چل و،شه‌ش گۆرانی تۆماركراون به‌شێكیان به‌ وێنه‌وه‌ ،داهێنه‌ری مه‌زنی سه‌رده‌می خۆیان بوون ، به‌ سێ ئامێری كوردیه‌وه‌ شه‌ویان به‌ڕۆژ ئه‌كرده‌وه‌ .

موزیسان و مێژووناسان و تۆژه‌ران كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌رامبه‌ر مه‌زنی ئه‌و سێ برایه‌دا ..من خه‌ریكم به‌ تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌مێكی پاداشتی گه‌وره‌ییان بده‌مه‌وه‌.

ن/ سه‌ركه‌وت بورهان

كوردستان تیڤی/ كامران 

ktv

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.