لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێ له‌سه‌ر ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، به‌پێی ڕێنماییه‌كان منداڵی دووانه (جمك) نابێت هه‌مان جلوبه‌رگیان پۆشی بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ته‌مه‌نی له‌خوار ساڵی 1960ه‌وه بێت پێویسته كوڕێك یان كچێكی له‌گه‌ڵ بێت و پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت ، هاووڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له‌كاتی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت پێویسته له‌كاتی وێنه‌گرتندا له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری پاسپۆرت چاویلكه‌ی لهچاونهبێت و كاسكێت و كڵاوی له‌سه‌ر نه‌بێت و له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له‌زگه بهلووتییهوه نه‌بێت و ده‌موچاویشی برینداری به‌رچاوی پێوه‌نه‌بێت.
پاسپۆرتی سلێمانی راشیدهگهێنێت ، بۆ منداڵی دووانه (جمك) نابێت هه‌مان جلوبه‌رگیان پۆشی بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ته‌مه‌نی له‌خوار ساڵی 1960 ه‌وه بێت پێویسته كوڕ یان كچێكی له‌گه‌ڵ بێت و پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت و له‌كاتی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ ئه‌گه‌ر باوكی له‌ژیاندا نه‌مابێت پێویسته (حجه الوصایه) ی پێبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاویشتى كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك په‌نجه‌مۆری خۆی وه‌رنه‌گیرا و په‌نجه‌مۆری كه‌سی نزیكی وه‌رگیرابوو، ده‌بێت له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتهكهیدا هه‌مان كه‌سی له‌گه‌ڵدابێت، هه‌روه‌ها به‌خێوكار ده‌توانێت پاسپۆرتی منداڵه‌كانی له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه وه‌ربگرێته‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی منداڵه‌كه‌ی.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.