له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی سیی و دووه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ كه میسر میوانداری كردووه
كاتژمێر 7 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تونس و سه‌نیگال له یاریگای دیفاع جه‌وی له قاهیره ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی تونس له هه‌رسێ یاری قۆناغی یه‌كه‌م یه‌كسان بوو و دواتر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژارده‌كانی غاناو مه‌ده‌غه‌شقه‌ری بڕی و گه‌یشته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له قۆناغی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژارده‌كانی ته‌نزانیاو كینیای برده‌وه‌و به جه‌زائیر دۆڕاو به پله‌ی دووه‌می گڕوپی سێیه‌م گه‌یشته قۆناغی شازده‌و له‌م قۆناغه‌شدا، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئۆگه‌ندا تۆماركرد‌و دواتر له قۆناغی هه‌شت به هه‌مان ئه‌نجام شكستی به به‌نین گهیاندو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركرد، تونس له مێژووی خۆیدا ته‌نها جارێك نازناوی جامی ئه‌فریقیای بردۆته‌وه‌و سه‌نیگالیش به نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه شاد نه‌بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.