له یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2019 بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا ده‌بێته‌وه
ئه‌م یاریه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی قاهیره سازده‌كرێت، جه‌زائیر به نیشاندانی ئاستێكی به‌رز سه‌ركه‌وتنی له سه‌رجه‌م یاریه‌كانی خۆی له پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ستهێناوه‌و یاریزانانیشی ده گۆڵیان تۆماركردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا یه‌ك گۆڵیان له‌سه‌ر تۆماركراوه، نیجێریاش پله‌ی دووه‌می له گڕوپی دووه‌م به‌ركه‌وت و دواتر له هه‌ڵبژارده‌كانی كامیرۆنی پاڵه‌وانی پێشوو و باشووری ئه‌فریقیای برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی، بۆیه هه‌ریه‌ك له جهزائیرو نیجێریا به دوو پاڵێوراوی به‌هێزی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه داده‌نرێن، جه‌زائیر له مێژووی خۆیدا ته‌نها جارێك له ساڵی ههزارونۆسهدونهوهد نازناوی جامی ئه‌فریقیای به‌ده‌ستهێناوه‌و نیجێریاش سێ جار نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.