ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشته شاری بارسێلۆناو له یاریگای كامپ نۆ له لایه‌ن ئیداره‌و به‌شێكی ئه‌ندامانی یانه كاتالۆنیه‌كه پێشوازی لێكرا
ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ پێشكه‌شكردنی یاریزانه‌كه به میدیاكان و هانده‌ران كه بڕیاروایه ئه‌مرۆ ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنه‌كه‌ی به‌فه‌رمی له یاریگای كامپ نۆ به‌ڕێوه‌بچێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی بلاوگڕاناو ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگه‌یاندكاران ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بن، جێگای باسه ئیداره‌ی بارسێلۆنا بڕی سه‌دوبیست ملیۆن یۆرۆی بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گریزمان خه‌رج كردووه كه هه‌مان بڕی مه‌رجی سزادانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
ئه‌م هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 28 ساڵه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی5 وه‌رزو تا هاوینی ساڵی 2024 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.