Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:42

سیمۆنا هالێپ نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی به‌ده‌ست هێنا

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی تاكی خانمان
کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی ڕۆمانی، سیمۆنا هالێپ نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی تاكی خانمان كه‌ سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه، به‌ده‌ستهێنا

له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هالێپ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سیرینا ویلیامزی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه، یاریه‌كه‌ په‌نجاوشه‌ش خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو، به‌مه‌ش هالێپ بووه‌ یه‌كه‌م كچه‌ یاریزانی ڕۆمانی كه‌ نازناوی پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن ده‌باته‌وه‌و دووه‌م نازناوی گراندسلامیشی له‌ دوای نازناوی پارساڵی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی مسۆگه‌ركرد

 هاوكات هالێپی ته‌مه‌ن 27 ساڵ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان، له‌به‌رامبه‌ریشدا، سیرینا ولیامز نه‌یتوانی بیستوچواره‌مین نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراندسلام له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی بباته‌وه‌و به‌ وه‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می ویمبڵدۆن سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.