Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 14:50

کچێکى ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌په‌ت کۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

به‌هۆی كێشه‌ى خێزانییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ،  کچێکی مێرمنداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت  ڕۆژی شەممە  13 ى 7 ى 2019 ، کچێکی تەمەن17 ساڵی خەڵکی گوندی “شەکراوێ” سەر بە پیرانشار بە ناوی “هاجەر ئاڕووسی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاجەر ئاڕووسی بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا 4 کچی ژێر تەمەن 18 ساڵ لە شارەکانی پیرانشار (٢ حاڵەت)، قوتوور و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.