سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا بوێری ئه‌وه‌ی كرد كارێكی گێلانه بكات و هێرش بكاته سه‌رئیسرائیل، ئه‌وا رووبه‌رووی ده‌بینه‌وه‌و گوورزێكی سه‌ربازی له لوبنان ده‌ده‌ین.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: هه‌فته‌ی رابردوو گوێم له‌پیلانه هێرشییهكانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنان بوو.
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی گوتیشی: با لای هه‌مووان روون بێت، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا بوێری ئه‌وه‌ی كرد كارێكی گێلانه بكات و هێرش بكاته سه‌رئیسرائیل، ئه‌وا رووبه‌رووی ده‌بینه‌وه‌و گوورزێكی سه‌ربازی له لوبنان ده‌ده‌ین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.