سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نوری مالکی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نوری مالیكی كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
برایانم له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی
برای به‌ڕێز نوری مالكی
سڵاوی خواتان لێبێت
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌تان و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیتان لێده‌كه‌م، هیواخوازین هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ره‌وشه ئه‌رێنییه‌ی له‌ئارادایه.
وێڕایی پیرۆزباییكردنمان، خوازیارین حزبی ده‌عوه رۆڵی كارا له چه‌سپاندنی زیاتری ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنییه بگێڕێت و ببێته هۆكارێك بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ها ببێته هۆكاری گه‌شه‌پێدانی زیاتر له ته‌واوی عێراق.
مه‌سروور بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14 ته‌مووزی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.