په‌تریارك له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تمه‌داری مه‌سرور بارزانی، زۆر خۆشحاڵبوون به بیستنی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ت و متمانه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان.
په‌تریارك ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م، سه‌رۆكی باڵای كڵێسای سریانی ئه‌رسه‌دۆكسی له جیهان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌ڵێت، به متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خۆشحاڵم و ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان كه‌وتوووه‌ته ئه‌ستۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌تریارك له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تمه‌داری مه‌سرور بارزانی، زۆر خۆشحاڵبوون به بیستنی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ت و متمانه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆتان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌ركی ئێوه په‌یامێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ رۆڵه‌كانی هه‌رێم به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن. ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌ناوی خۆم و له بری رۆڵه‌كانی كڵێسای سریانیی ئه‌رسه‌دۆكسی له هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، هیوادارین خوای گه‌وره كۆششه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بكات به‌تایبه‌تی پارێزگاریی له ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێم بكات و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی وه‌ك گه‌رده‌لوول داویانه له هه‌موو لایه‌كی ناوچه‌كه نه‌مێنن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه داواكارم ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتووبن و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رده‌وام پێشبكه‌وێت و گه‌شه بكات و ریزمان قه‌بووڵ بفه‌رموون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.