له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا وه‌زیری دەرەوەی عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌زیری دەرەوەی عێراق محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری دەرەوەی عێراق هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌ت ببێته سه‌ره‌تایه‌كی پڕ خێر و خۆشی و گه‌شه‌سه‌ند و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.