Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 16:21

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یادى ڕۆژی نیشتمانی فه‌ڕەنسا لە هەولێر کرایه‌وه‌

كونسوڵی فه‌ڕەنسا: ئەوه‌ى بۆ كوردستان كردوومانە هیچ نییە بەرانبەر بەو قوربانیانەی داویەتی
کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كونسوڵخانەی فڕەنسا لە هەولێر ڕێوڕەسمێكی لەبارەی ڕۆژی نیشتمانی ئەنجام دا و لە گوتارێكدا دۆمینیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ڕەنسا ڕایگەیاند، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەو هاوئاهەنگییەی لەگەڵ فڕەنسا هەیەتی و ئەو پێوەندییانە ئێستا لەوپەڕی باشیدایە.

دۆمینیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ڕەنسا لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی نیشتمانی فه‌ڕەنسا كە لە هەولێر ڕێوڕەسمێك لەوبارەیەوە بەرێوەچوو ڕایگەیاند، پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و فڕەنسا لەوپەڕی بەهێزیدایە.

گوتیشی" فه‌ڕەنسا بەردەوام پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بووە و درێژەیش بە هاوئاهەنگییەكان لەگەڵ كوردستان دەدات. ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوانەی بۆ كوردستان كردوومانە هیچ نییە بەرانبەر بەو قوربانیانەی كورد داویەتی كە بەهای خوێن هەرگیز نادرێتەوە.

كونسوڵی فه‌ڕەنسا لە كوردستان لە بەشێكی تری قسەكانیدا گوتی" دەستخۆشی لە مەسروور بارزانی دەكەم بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەك دەستخۆشیمان هەیە بۆ جێكردنەوەی ژنان لەناو كابینەكەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.