سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له نووری ئه‌لمالكی كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له به‌ڕێز نووری ئه‌لمالكی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز ئه‌لمالكى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان و بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.