ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تی ڤی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێله گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌رفه‌ت ده‌به‌خشرێته وه‌زیرانی حكومه‌ت بۆ ئاماده‌كردنی پلانی ستراتیژی چوار ساڵی داهاتووی وه‌زاره‌ته‌كانیان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.