ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پاپای كاتۆلیكییه‌كانی جیهان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات بۆ ڕێزگرتن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، به‌رامبه‌ر به مه‌سیحییه‌كان هه‌یبووه.
ئاژانسی هه‌واڵی كاتپرێسی كاتۆلیكی، لیستێكی وڵاتانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ساڵی داهاتوو بڕیاره پاپا فرانسیس، پاپای كاتۆلیكه‌كانی جیهان سه‌ردانیان بكات، یه‌كێك له‌وانه هه‌رێمی كوردستانه و له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه نوێنه‌رێكی مه‌سیحییه‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ڕاسته له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا پاپا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، وه‌كو ڕێزگرتن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، به‌رامبه‌ر به مه‌سیحییه‌كان هه‌یبووه.
وه‌حیده یاقۆ هورمز، نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پاپا فرانسیس سه‌ردانی عێراق بكات و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌چێته نه‌جه‌ف بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی و سه‌ردانی ناوچه‌ی ئوریش ده‌كات، كه شوێنی نه‌بی ئیبراهیم بووه و، دوواتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر ده‌كات و ده‌چێته عه‌نكاوه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد؛ هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به مه‌سیحییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه و ده‌رگای بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و خزمه‌تی زۆری مه‌سیحییه‌كانی كردووه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، بۆیه وه‌كو ڕێزگرتنێك له هه‌رێم و سه‌رۆك بارزانی، پاپا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كا.
هورمز باسی له‌وه‌ش كرد: مه‌سیحییه‌كان زیاتر له هه‌رێمی كوردستان ئارامن و به‌راورد به‌عێراق زۆریان هاوكاری كراوه، بۆیه ھاتنی پاپا كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر هاوكاریی ئێمه‌ش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.