سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 7 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 4 ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابه‌شده‌كرێت
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌مرۆ مووچه‌ى کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم وتیشى له‌م هه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ، داد ، خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانیستى ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه راشیگه‌یاند هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش خه‌رج ده‌كرێت
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.