Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:14

بۆڕییەکی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک رادەکێشرێت

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرای کردووە
بۆڕییەکی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک رادەکێشرێت
کوردستان TV
100%

حکومەتی عێراق هێلێکی دیکە بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دروست دەکات .

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرای کردووە، پلانیان هەیە بۆ راکێشانی هێلێکی نوێی گواستنەوەی نەوت بۆ تورکیا، وەک جێگرەوەی ئەو بۆریەی پێشتر نەوتی لێوە هەناردە دەکرا، کە بەهۆی تەقینەوەکان و شەڕی داعشەوە لەکارکەوتوە. 

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای راگەیاندوە: بەشێکی زۆری هێلی کەرکوک ـ جەیهان، لە ناوچەکانی شەرگات و گەیارە و بێجی بە تەواوەتی لەکارکەوتووە، بۆیە بانگهێشتی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان دەکرێت بۆ راکێشانی ئەو هێلە نوێیەی گواستنەوەی نەوت. 

کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرای کردووە، رۆژانە 370 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن و خەباز و جمبور بەرهەمدەهێنرێت، لەو رێژەیەش نزیکەی 150 هەزار بەرمیلی لە رێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لە پاڵێوگەکانی ناوخۆ و بۆ پێداویستی وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.