Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:44

لە میانی ئەم مانگەدا 100 هاوڵاتی لە ئەفغانستان کوژراون

بە ھۆی تەقینەوە و شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارەکانی ئەفغانستان
کوردستان TV
100%


لە ئامارێکدا کە کۆپییەکی دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە بڵاوکراوەتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە 100 مەدەنی بە ھۆی تەقینەوە و شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارەکانی ئەفغانستان، کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە زۆربەی مەدەنییەکان لە ئاکامی تەقینەوە و پەلامارەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ھەروەھا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بزووتنەوەکە و ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی ئەفغانستان بە تایبەتیش لە شاری کابول بوونەتە قوربانی.

لە ئامارەکەدا ھاتووە "ژمارەیەک لەو مەدەنییانە لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی ھێزەکانی حکوومەتی ئەفغانستان بۆسەر پێگەکانی گرووپە چەکدارەکان، بوونەتە قوربانی".

پێشتر لە مانگی نیسانی رابردوودا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لە ئامارێکدا بڵاویکردبوویەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 31ی مانگی ئاداری رابردوو، 518 مەدەنی کە 150 یان منداڵان بە ھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و گرووپە چەکدارەکان، کوژراون و ھەزارو 192ی دیکەش کە 432 یان منداڵان برینداربوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا بەرپرسانی ئەمریکا و نوێنەرانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە دۆحە پایتەختی قەتەر، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان سازکرد کە تیایاندا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان گفتوگۆیان کرد، بەڵام وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن تا ئێستا ھیچ پێشڤەچوونێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەھاتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.