نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی جێنده‌ری له كۆریای باشوور كرد و په‌یام و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به 18 وڵاتی جیهان گه‌یاند.
نه‌قیب كارزان سابیر حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مناره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و خێزانی له هه‌ولێر، له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارییان له كۆڕبه‌ندێكی تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی جێنده‌ری له كۆریای باشوور كردووه، كه 18 وڵاتی جیهان تێیدا به‌شدار بوون.
به وته‌ی نه‌قیب كارزان، له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كه وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتێك پێشوازی له نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، وتارێكیان پێشكه‌ش كردووه و تێیدا په‌یام و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی جێنده‌ری بۆ ئاماده‌بووان خستووه‌ته ڕوو.
ده‌شڵێت: پاش كۆڕبه‌نده‌كه، خولێكی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی جێنده‌ری و نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و خێزان به‌ڕێوه‌چووه و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداربووان به‌خشراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.