ڕۆژی چوارشه‌مه (١٠-٧-٢٠١٩) په‌رله‌مانی كوردستان، متمانه‌ی دایه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار (مه‌سروو بارزانی).
ئه‌مه‌ش ئومێدێكی نوێی به تێكڕای خه‌ڵكه‌كه به‌خشیوه و متمانه‌یه‌كی باش به سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه وه‌زاریه‌كه‌ی و كارنامه‌ی كاری حكوومه‌ت له‌لای خه‌ڵك و پێكهاته جیاجیاكان و لایه‌نه سیاسیه‌كان دروست بووه.
لێره‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ستافه به‌ڕێزه‌كه‌ی و له خۆمان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و ئومێد ده‌كه‌ین قۆناغێكی گه‌ش و به‌رهه‌مدار بێته پێشه‌وه. وه‌ك له وتاره‌كه‌ی كاك مه‌سروور بارزانی، كه پێشكه‌شی كرد، كارنامه‌یه‌كی پته‌و و كۆنكریتی بۆ ئه‌م كابینه‌یه داندراوه و جه‌خت له‌سه‌ر به كرداركردنی كراوه. ئه‌و كارنامه‌یه به‌پێزه‌یه كه خزمه‌ت به هاوڵاتیان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و ئابوووری و ژیانی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی پێكهاته‌كانی ده‌كا، له هه‌مان كاتدا له بواری هونه‌ر و رۆشنبیری و وه‌رزشیشدا، وه‌ك له وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كرا، به‌لای ئێمه و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانه‌وه خاڵێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌ی كولتوور و به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ر و جوانتركردنی ژیان.
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابرد، كوردستان له‌ناو قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕی داعشدا تووشی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ بووه‌وه، له‌ناویشیاندا هونه‌ر و ڕۆشنبیری، ئه‌گه‌رچی چالاكی و فیستیڤاڵه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانه‌كه‌وه له ئاست داخوازیی ئێمه و هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیراندا نه‌بوو، كه پێمانوایه هونه‌ر و كولتوور زیاتر به دونیا و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیمان ده‌ناسێنێ.
له كوردستاندا توانای باش و ئه‌زموونی باش و كه‌ره‌سته‌ی زۆر باش بۆ كاری هونه‌ری له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ شانۆ و فیلمی سینه‌مایی و موزیك و شێوه‌كاری و سه‌رجه‌م هونه‌ره‌كانی دیكه، ئاماده‌ییه‌كی باشی كادیری هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانیش هه‌یه بۆ كاركردن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی و كۆمه‌كی حكوومه‌ته بۆ ئه‌م كه‌رته زیندووه‌ی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش، وه‌ك باقی چین و توێژه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان ئومێدی زۆرمان به‌م كابینه نوێیه‌ی حكوومه‌ت و به‌تایبه‌ت به رێزدار مه‌سروور بارزانی و كارنامهكهیهتی، كه پاڵپشتێكی به‌هێز و به‌رده‌وامی بواری هونه‌ر و ڕۆشنبیری بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه، شان به شانی داموده‌زگاكانی دیكه‌ی كوردستان، هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانیش هه‌موو توانا و ئه‌زموونی خۆیان بخه‌نه خزمه‌ت پێشوه‌چوونی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان.
ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.