لە تەلاری شارەوانی پاریس له فه‌ره‌نسا، هەولێر و پاریس رێککەوتنێکی ئابووری و کولتووری لەنێوانیاندا واژۆدەکەن بۆ راگەیاندنی دەستەخوشکبوونی هەردوو شارەکە، بەمەش ھەولێر دەبێتە 55 ھەمین دەستە خوشکی پاریس.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وزاد هادی پارێزگار گه‌یشته پاریس و له لایه‌ن خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسه‌وه پێشوازی لێكرا.
له پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا رێكه‌وتننامه‌ى دۆستایه‌تى و هاریكاری نێوان هه‌ردوو شاری پاریس و هه‌ولێر به ئاماده بوونى شاندى هه‌ردوو لا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئان هیدالگۆ شاره‌دارى پاریس و نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر واژۆ كرا .
به‌مه‌به‌ستى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو شار بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى خاڵه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هاوڵاتیانى هه‌ردوو لا و گۆڕینه‌وه‌ى ئه‌زمونى ههمهجۆر و پێكه‌وه كاركردن له چوارچێوه‌ى ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى باشتر‌و گونجاوتر بۆ هاوڵاتیانى هه‌ردو لا ڕێکەوتین لەسەر :
به‌ندى یه‌كه‌م : چه‌ند بوار‌و پسپۆڕییه‌ك ده‌گرێته‌وه ، وه‌ك رێگاكانى هاتوچۆ و گه‌یاندن و ماسته‌ر پلان و نه‌خشه‌سازى شار‌و پاراستنى شوێنه‌واری مێژوویی و به‌ره‌وپێشبردنى لایه‌نى ئابوری و گه‌شتوگوزار و ئاڵوگۆڕى كلتووری و وه‌رزشى و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردن و چاره‌سه‌رى خۆڵ وخاشاك و پاراستنى سروشت و بره‌ودان به بواری كشتوكاڵ ..
به‌ندى دووه‌م : هه‌وڵ بۆ به‌ره‌و پێشبردنى كاری هاوبه‌ش ده‌ده‌ن له رێگه‌ى ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونى و فێركاری و كارگێری و ته‌كنیكى له بواره‌كانى ئاماژه پێكراو له به‌ندى یه‌كه‌م ..
به‌ندى سێیه‌م : ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه فراوانتر ده‌كرێت به پێى خواستى هه‌ردوولا له تێكڕاى بواره‌كانى كه له به‌ندى یه‌كه‌مدا ئاماژه‌یان پێكراوه .
به‌ندى چواره‌م : رێكه‌وتن کرا له‌سه‌ر بنه‌ماكانى میوانداریكردن له نێوان شانده‌كانى هه‌ردوو لا ، كه له‌سه‌ر پره‌نسیپێكى گونجاو رێكه‌وتوون و ده‌بێته بنه‌ما بۆ هه‌موو شانده‌كان .
به‌ندى پێنجه‌م : به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لا چاودێریی جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێكه‌وتنامه ده‌كه‌ن و پرۆگرامى هاوبه‌ش داده‌نێن به پشت به‌ستن به‌م رێكه‌وتننامه‌و له رێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا و كونسولگهرێتى فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێمی کوردستان .
به‌ندى شه‌شه‌م : پسپۆڕانى كارگێری هه‌ردوو لا هاوكاری خۆیان پێشكه‌شى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ڵده‌ستن بۆ پێكهێنان و داڕشتنى ستراتیژیه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ك له پسپۆڕییه‌كانى كه له‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه ...
له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌رێزان :
ئان هیدالگۆ
شاره‌داری پاریس
نه‌وزاد هادى
پارێزگاری هه‌ولێر
واژۆکرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.