سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبهی سیشهممه شاندێكی باڵای ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا دهكات .
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی سازکرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خەڵکی کوردستان بە گشتی و بەتایبەتی مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەھیدانی کرد
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دوای روونکردنەوەی کارەکانی دەستبەکار بوونی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لەژێر رۆشنایی ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەرنامەی کارەکانی وەزارەت لەماوەی سیی رۆژدا دابڕێژن و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: سبەی شاندێکی باڵای حکوومەتی ھەرێم بۆ دەربڕینی نیازپاکی سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.