پاڵه‌وانی جیهان له وه‌ر‌زشی ماتۆڕسیكلی سه‌رئاو، فڕانكلی زاباتا له نمایشی جه‌ژنی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا، نمایشێكی پێشكه‌ش كرد كه ئاماده‌بووانی تووشی هه‌ناسه‌بڕكێ كرد، كاتێك له ئاسمانی شه‌قامی شانزلیزێ له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌كی فڕیودا كه خۆی دایهێناوه، ده‌یان مه‌تر له ئاسماندا به‌رزبووه‌وه.
زاباتا، نمایشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته فڕیوه‌كه‌ی (فلایبۆرد) كه به پێنج بزوێنه‌ری فیشكه‌دار كار ده‌كات پێشكه‌ش كرد و تفه‌نگێكیشی به‌ده‌سته‌وه بوو.
به‌ر له نمایشه‌كه، وه‌زیری سوپاكانی فه‌ڕه‌نسا، فلۆڕانس بارلی وتی: "ئه‌م ته‌خته فڕیوه رێگه به تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری به‌كارهێنه‌كانی ده‌دا، وه‌ك، گۆڕینی بۆ سه‌كۆیه‌كی لۆجستیكی فڕیو تا به‌كارهێنانی وه‌ك سه‌كۆیه‌كی هێرشبردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.