به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانمان له پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه و به‌هاوبه‌شی بنكه‌ی پۆلیسی بنگرد، له ناو شاری ڕانیه دوو كه‌س له ماڵه‌كانی خۆیان ده‌ست گیر كران كه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌بوو له تاوانێكی كوشتن به پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م دوو كه‌سه به ناوه‌كانی هه‌ریه‌ك له (ت،م) و (م،ب) كه ته‌مه‌نیان له سه‌روی 18 ساڵه و دانیشتوی ڕانیه‌ن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه له دادگای دوكان به پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌واڵه‌ی دادگای دوكان كرانه‌وه به پێی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی ڕوداو له سنوری ناحیه‌ی بنگرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.