به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌لعه‌ره‌بیه، كه سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌ل یهرموكه دوایین ئامارى قوربانیانی هێرشه‌كانی به‌غداى راگه‌یاندووه، كه 5 كه‌س كوژراون و 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
دوێنێ دووشه‌ممه 15ى ته‌مووزى 2019، دوو هێرش له رێگه‌ى پشتێنى بۆمبڕیژكراو پرسه‌یه‌كیان له حوسێنیهى شیعه له ناوچه‌ى معالف كه ده‌كه‌وێته باشوورى ڕۆژئاواى به‌غدا كرده ئامانج.
هاوكات له رووداوێكى دیكه‌دا و له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى ماتۆڕسكیلێك له ناوچه‌ى سه‌بع بوور كه ده‌كه‌ویته باكورى به‌غدا هاووڵاتییه‌ك كوژراو و چوارى دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و بریندارانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرد.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.