كه‌سانێكی زۆر به‌ده‌ست كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موبایله زیره‌كه‌كانان بۆ نێو ئاو ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا، ئه‌مه‌ش وا له‌و كه‌سانه ده‌كات له‌كاتی له‌ده‌ستدانی موبایله‌كانیان تووشی كێشه‌و نیگه‌رانی ببنه‌وه .
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی gadgetsnow هیندی ده خاڵی خستووته روو ده‌بێ له‌كاتی حاڵه‌تی ئاوا لێی دوور بكه‌ویته‌وه.
یه‌كه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌كارهێنانی ئامێری ووشكردنه‌وه‌ی قژ، چونكه هه‌وای گه‌رم به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی موبایله‌كه له‌ناو ده‌بات، یانیش به‌هۆی گه‌رمی زیاده ئامێره‌كه له كار ده‌خات.
دووه‌م: نابێت موبایله ته‌ڕبووه‌كه بۆ بارگاویكردن(شحن) بخرێته سه‌ر كاره‌با.
سێیه‌م: نابێت موبایله‌كه بۆ ده‌رهێنانی ئاوه‌كه رابوه‌شێندرێت، چونكه ئه‌مه واده‌كات ئاو زیاتر بچێته نێو به‌شه‌كانی ناوه‌وه.
چواره‌م: نابێت موبایله‌كه بكرێته‌وه‌و پاترییه‌كه‌ی ده‌ربهێندرێت.
پێنجه‌م: نابێت موبایله‌كه به‌كاربهێنیت، به‌ڵكو ده‌بێت به هێواشی بیكوژێنیته‌وه .
شه‌شه‌م: هه‌وڵ مه‌ده سیم كارته‌كه ده‌ربهێنیت، چونكه وا ده‌كات ئاوی زیاتر بچێته نێو ئامێره‌كه‌وه.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر بریارتدا موبایله‌كه چاك بكه‌یته‌وه درۆ مه‌كه‌و هه‌واڵی ئه‌وه بده بنكه‌ی چاككردنه‌وه كه ئامێره‌كه‌ت كه‌وتۆته نێو ئاو.
هه‌شته‌م: بۆ ده‌رهێنانی ئاوی نێو موبایله‌كه، پانكه، یان راكێشه‌ری هه‌وایی بۆ ده‌رهێنانی ئاوه‌كه به‌كارمه‌هێنه، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی شێ له‌نێو ئامێره‌كه.
نۆیه‌م: بۆ رێگریكردن له چوونه ناوه‌وی ئاو، په‌نجه به هیچ دوگمه‌یه‌ك مه‌نێ.
ده‌یه‌م: هه‌وڵمه‌ده هیدفۆن بخه‌یه‌ته سه‌ر موبایله‌كه، چونكه له‌وانه‌یه شۆرتی كاره‌بایی دروست بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.