كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ئەمشەوی سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه
مانگ گیرانی نیمچەیی (Partial Lunar Elipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا روودەدات
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بە پشت بەستن بە پێولنە فەلەكییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، 2019.7.16 مانگ گیرانێكی نیمچەیی (Partial Lunar Eclipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا دەبینرێ. د
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت ، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە ولاتانی ئەوروپاو ئەفریقاو ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هیندی) یشدا دەبینرێ.
سەبارەت بە كات و قۆناغەكانی ئەم مانگ گیرانە نیمچەییە، ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوە لە هەرێمی كوردستاندا دەبینرێت:
رۆژی سێشەممە 2019.7.16- كاتژمێر 9:43 ی شەو بە كاتی (هەولێر)، مانگ گیران دەستپێدەكات و ئەوكاتە مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەری زەوی (Penumbra) كە ئەستەمە بە چاوی ئاسایی هەستی پێ بكرێت، بەڵام لە رێگەی وێنەگرتنی فەلەكی دەردەكەوێت.
- كاتژمێر 11:01 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە نێو ناوچەی سێبەری تاریكی زەوی (Umbra) و ئەوكاتە بەچاوی ئاسایی هەستی پێدەكرێت.
- رۆژی چوارشەمە 2019.7.17 كاتژمێر 12:30 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەگات بە بەرزترین ئاست و نزیكەی %74 ی دیسكی رووناكی مانگ تاریك دەبێت.
- كاتژمێر 1:59 ی بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەیی كە ماوەكەی بە تەواوی 2 كاتژمێر‌و 58 خولەك دەخایەنێت.
-كاتژمێر 3:17 بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر و كۆتایی مانگ گیران بە تەواوی .
راشیدهگهیهنن ، كاتی گشتیی دیاردەی مانگ گیران بە هەرسی قۆناغ 5 كاتژمێر و 33 خولەك و 16 چركە دەخایەنێت و وەكو پێشتر ئاماژەم پێدا، قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر بە چاوی ئاسایی هەستی پێناكرێت و دووریی نێوان مانگ و زەوی لە ئەمشەودا دەگاتە 398 هەزارو 571 كیلۆمەتر.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.