بهرێوهبهرایهتی پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه تیمهكانى بەشی پۆلیسی قەزای دوکانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی4 تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بەکوشتنی هاوڵاتییەک.
پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، رۆژی 12 ى 7 ى 2019 هاوڵاتی (ت، م) لەگوندی گۆمەزەلی سەر بەناحیەی بنگرد لەقەزای دوکان بەفیشەک کوژرا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دوکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران کۆکرایەوە.
پۆلیس دهشڵێت رۆژى 15 ى 7 ى 2019 تۆمەتبار (چ، ح، م) خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کرد، پاش ڕێکارە یاساییەکان تۆمەتبار ڕەوانەی بەشی پۆلیسی دوکان کراو لەهەمانکاتدا لەلایەن بەشی پۆلیسی دوکانەوە بەهاوکاریی پۆلیسی قەزای ڕانیە توانرا هەرسێ تۆمەتبار (ج، م، ب - م، ب، پ - ص، م، س) دەستگیربکرێن.
راشیدهگهیهنن ، لەکاتی پشکنینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستبەسەر چوار کڵاشینکۆفو یەک ڕومانەو یەک تاپڕو ١١ مەخزەنو٣٠٠ فیشەکی کڵاشینکۆفدا گیرا.
لهكۆتادا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى رایدهگهیهنن ، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبریاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسی سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە، لەلایەن بەشی پۆلیسی قەزای دوکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.